ڕوانگە – بە گوێرەی  بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئیسرائیل کە کەوتۆتە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، پێوەندیی ئەو ڕژێمە لەگەڵ کۆموڵە و دیموکرات بۆ کاری تیرۆر و سیخوڕیی ئاشکرابوو.

کەناڵی سەحەری کوردی لە پڕۆگرامێکی تایبەتی کاتژمێر ٨:٠٠ی شەوی سێشەممە ١٠ی حوزەیران لەبارەی دەستڕاگەیشتنی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران بە بەڵگەنامە هەستیار و ستراتیجی و زۆر نهێنییەکان لە ئیسرائیل کە لە ژێر رێوشوێنی توندی ئەمنیدا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا،  بۆ یەکەم جار بە بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەنامە و وێنە، پێوەندیی ڕاستەخۆی کۆمەڵە و دیموکرات لەگەڵ ئیسرائیلی ئاشکرا کرد.

لەم ڕاپۆرتەدا هێما بەوە کراوە کە گرووپەکانی دژبەری ئێران لەوانە کۆمەڵە و دیموکرات بە تەواوەتی بوونەتە بەکرێگیراوی ئیسرائیل و هەموو بەڵگە و دێکۆمێنتەکان لەمبارەیەوە لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دایە.

بۆ وێنە؛ عەبدوڵڵا موهەتدی سکرتێری کۆمەڵە ڕێکەوتنێکی ٥ ملیۆن یۆریۆیی لەگەڵ ئیسرائیل بەستووە بۆ ئەوەی ١٠ ئەندامی کۆمەڵە بخرێنە خزمەتی ئیسرائیل بە ئامانجی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە ناو ئێران.

هەوڵدان بۆ کردەوەی تێکدەرانە و تەقینەوە لە داومەزراوەی پیشەیی ئیسفەهان، هەوڵدان بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هاوکاریی لە تیرۆری زانایان و ئەنجامدانی چەندین کاری تێکدەرانەی دیکە بەشێک لەم ڕێککەوتنە بووە.

هەروەها لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتەدا وێنەیێکی مستەفا هیجری سکرتێری دیموکرات و شاهۆ حسێنی بەرپرسی پێوەندییەکانی دیموکرات لە فەڵەستینی داگیرکراو لە قودس بڵاوکراوەتەوە و زانیاریی لەسەر پێوەندیی خالد عەزیزی سکرتێری پێشووی دیموکرات لە ڕێگەی کەسێک بە ناوی مەولوود ئافەند لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کراوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ڕۆڵی ئەژی ئەمین و ناپاکییەکانی ئەو کراوە.

ئێران بە دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامە نهێنیەکانی ئیسرائیل، جگە لە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری زۆری نهێنی ئەمنی، ئەتۆمی و سەربازیی ئیسرائیل، بەڵگەنامەی سیخوڕی و تاقمی چەکداری بەکرێگیرای ئیسرائیلی دەستکەوتووە و ڕاگەیێندراوە وردەکاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە.