ڕوانگە - بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە سەر بە کۆدی ٢٧٥ی قەزای کەلار و ٢٧٤ی دەربەندیخان و ٢٧٦ ناحیەی ڕزگارین و تائێستا فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی یان پڕنەکردووەتەوە، پەلە بکەن لەپڕکردنەوەی ئەو فۆرمە ئەلیکترۆنیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەشە خۆراکەکانیان ڕانەگیرێت و بێ بەش نەبن لە بەشە خۆراکی مانگانە،

بەڕێوبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان ڕونیشیکردۆتەوە:"هەر هاوڵاتیش گرفتی هەبوو لە پڕکردنەوەی فۆرمی بە ئەلیکترۆنیکردن با سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان و بنکەکانی خۆراکی قەزای کەلار و دەربەندیخان بکەن بۆ ئەوەی هاوکاریان بن لە پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان.