ڕوانگە - بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە شەهیدبوون.
کەناڵی سوپای پاسداران، ناوی ئەو شوێنانەی ئێرانی بڵاو کردەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون:
قەیتەرییە، تاران
نیاڤەران، تاران
ڕۆژئاوای تاران و چیتگەر
ڕۆژهەڵاتی تاران
مێهرئاباد، تاران
چەند هێرشێک بۆ سەر گەڕەکەکانی تاران
شەهید چەمران، شەهرەکی مەحەلاتی تاران
تاوەری کامرانیە لە تاران
نارمەک، تاران
سەعادەت ئاباد، تاران
ئەندەرزگۆ، تاران
کۆمەڵگای ئۆرکید لە شاری سەتارخان لە تاران
شارۆچکەی شەهید دەقایقی لە تاران (هێرشی بەرفراوان)
فەرەحزادی، تاران
بارەگای هێزە چەکدارەکان
ئەزگۆڵ، تاران
شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی شەمخانی
شەهرارا، تاران
کۆمەڵگەی مامۆستایان، گۆڕەپانی کتێبی سەعادەت ئاباد
گەرمدەرە، تاران
مەرزداران
شار و شوێنە هەستیارەکانی تر:
چەند هێرشێک بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز
ناوەندی ئەتۆمکی پارچین
چەند بنکەیەکی سەربازی لە تاران
ڕیاکتۆری ئەتۆمی نەتەنز
دامەزراوەکانی نزیک ڕیاکتۆری ئەتۆمی نەتەنز
خەنداب
ڕیاکتۆری ئاوی قورس ئاراک
قوم
خورام ئاباد
هەمەدان
پارچین
قەسر شیرین
تەورێز
پیرانشار ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
کرماشان
ئیلام
ئەراک
سنە
سەردەشت