ڕوانگە - بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول، سەربە بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کفری، بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە خەریکی ڕاوبون و هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر چەند پارچە چەک و کەرستەیەکی ڕاوکردندا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان ئاشکرایکردووە:" لێپرسراوی بنکەکە بە هاوبەشی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی نەجول هەستان بە دەستگیرکردنی (٣) تۆمەتبار لە سنوری گوندی (وارانی) کە ئۆتۆمیلێکی جۆری توێتا یان پێبوە لەگەڵ چەند کەرستەیەکدا کە بەمەبەستی ڕاوکردن بەکاریان هێناوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان
ئەوەشی خستۆتەڕوو:"تۆمەتباران ڕاوەنەی دادگای لێکۆڵینەوەی کفری کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لە ئێستادا بە فەرمانی بەڕێز (دادوەری لێکۆڵینەوە) بەند کراون بەمەبەستی ئیجرائاتی یاسایی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکردووە:"سوپاسی ئەفسەروکارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی نەجول دەکەین کە هاوکارێکی باشی بنکەی ناوبراون لە کاروچالاکیەکاندا .
.