ڕوانگە - دوای ئەنجامدانی چەند هێرشێک بۆسەر ئێران، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند:" هێرشەکانیان بۆچەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت.'
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دڵی پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانیان پێکاوە و دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانمان لە نەتەنز کردووەتە ئامانج.
ناتانیاهۆ ئەوەشی ئاشکراکرد:"ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.'
هەروەها جەختیشی لە بەئامانجگردنی زانایانی ناوداری ئێرانی کردەوە کە کار بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی ئێرانی دەکەن.