ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕایگەیاند:" هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران  نیگەرانی کردوین، هەروەها لە دەرئەنجامە جدییەکانی ئەو کردەوانە نیگەرانین."
 
وەزارەتی دەروەی چین ڕونیشیکردۆتەوە:"  هەر جۆرە پێشێلکارییەک بکرێت بۆ سەر سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی ئێران ئێمە دژی دەبین و  دژی پەرەسەندنی گرژییەکان و فراوانبوونی ململانێکانین.'
 
وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایشیکردووە:" پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە و چاومان لەکۆتایی هاتنی ئەم دۆخەیە."'
 
وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایشیکردووە:"چین ئامادەیە رۆڵێکی بنیاتنەر لە ئارامکردنەوەی دۆخەکە بگێڕێت، هەربۆیە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە هەنگاوی زیاتر بگرنەبەر کە ئاشتی و سەقامگیری و لایەنگری لەناوچەکەدا بەرەوپێش ببەن و لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان خۆیان بەدوور بگرن. '