ڕوانگە - محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکەین بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لەهەوڵی گفتوگۆ و دانوستاندابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲٠۲٥/٦/۱۳ جارێکی تر ئیسرائیل هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکەدا.

بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکەین بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.

وێڕای تەئکید کردنەوەمان لە پێویستی و گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەکان لە ناوچەکە، ڕایدەگەیەنین؛ شەڕفرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن و زیانگەیاندن بە گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە.

محەمەد حاجی مەحمود

۲٠۲٥/٦/۱۳

گوڵەخانە