ڕوانگە - سەڵاحەدین بەهادین: پێویستە كاربەدەستان، عێراق و هەرێم لە ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە بەدوور بگرن.
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و ئەو شەڕە هەڵگیرساوە كاولكاریەی ناوچەكەی گرتۆتەوە، نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دەست درێژیانەی كرانەسەر سەروەری كۆماری ئیسلامیی ئێران.
جەختیكردەوە: چارەسەری دیبلۆماسی و گفتوگۆ خزمەت بە ئارامی و ئاشتی و بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكات و دەخوازین عێراق و هەرێمی كوردستان لەم ئاڵۆزیانە بەدووربن.

- كوردستان
- 25
June 13, 2025