ڕوانگە - گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران تادێت ئاڵۆزتر دەبێت و باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت،شەوی ڕابردوو شەوێکی ئێجگار سەخت بوو بۆ من و تەواوی ئیسرائیلیەکان و ئەوشەوەمان هەر لە پەناگەکاندا بەڕێکرد.". مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە بڵاویکردۆتەوە، "شەوی ڕابردوو ئێران شەش جار هێرشی یەک لەدوای یەکی کردەسەر ئیسرائیل و بەوهۆیەشەوە شەوێکی تەواو سەخت و دژوارمان بەڕێکرد". ئاماژەی بەوەشکردوە، شەوی ڕابردوو ناچار بوە بەهۆی موشەکەکانی ئێران، پێنج جار بچێتە نێو پەناگەکاندا، ئه‌وه‌شى وتوه‌، "داوام لەگەلی ئیسرائیل کردوە، لەناو پەناگەکاندا بمێننەوە".