ڕوانگە - سوپای ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئارش"ی ئاراستەی ئیسرائیل کردو توانی بەسەرکەوتووی ئامانجەکانی بپێکێت.

ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئارش"ی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند خولەکێک پێش ئێستا بەرەو ئامانجی دیاریکراو لە ناو خاکە داگیرکراوەکانی ئیسرائیل بەڕێکەوتن و توانیان ئەو ئامانجانە بپێکن کە بۆیان دیاریکرابوو". 

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "ئارش" یەکێکە لە فڕۆکە ئێرانییەکان کە دەتوانێت ٢٠٠٠ کیلۆمەتر بەرەو ئامانجەکەی بڕوات. ئەم فڕۆکە لەلایەن پسپۆڕانی سوپای ئێرانەوە دیزاین و دروستکراوە. فڕۆکەکە موتۆرێکی پیستۆنی هەیە و شێوەیەکی ئەستوانەیی درێژ لەگەڵ باڵێکی ستوونی هەیە. 

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "ئارش" بە سیستەمی "جیتۆ" (CATAPULT) دەتوانرێت فڕێبدرێت و پێویستی بە باندی فڕین نییە، ئەمەش وای لێکردووە بۆ بەکارهێنانی لە هەموو جێگەیەک گونجاو بێت.