ڕوانگە - لە ئەنجامی شەڕو ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی باڵای ئێران کوژان.

سوپای پاسداران ناوی حەوت بەرپرسی دیکەی سەربازی بڵاوکردەوە کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە؛ هەریەکە لە سەردار محموود باقری، داود شێخییان، محەمەدباقر تاهیرپوور، مەسعود تەیب، خەسرەو حوسێنی و جەواد جەرسەرا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لەگەڵ سەردار ئەمیر عەلی حاجیزادە کوژراون.

ڕاگەیاندنی ناوی ئەو سەربازە باڵایانەی ئێران لەکاتێکدایە ئیسرائیل لە رۆژی یەکەمی هێرشەکەیدا ناوی ٢٠ فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ئەو فەرماندە سەربازییانە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.