ڕوانگە - ئێران، شەوی یەکشەممە ژمارەیەک موشەکی ئاراستەی بنکەو بارەگاکانی ئەمەریکا کرد لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی ئەمەریکایش ڕایانگەیاندووە کە موشەکەکانی ئێرانیان خستووە تەخوارەوە،

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەوی شەممە- یەکشەممە، موشەکێکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە بەر لەوەی بنکەی "خەراب ئەلجیر" لە شاری رمێلان لە گوندەواری حەسەکە، بکاتە ئامانج. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بنکەی شەدادی لە گوندەواری باشوری حەسەکە،  هێزەكانی ئەمریكا كەوتونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادە باشییەوە، دوای ئەوەی سێ موشەکی ئێرانی لە نزیک بنکەکە خرانە خوارەوە. 

هاوکات موشەکێک لە نزیک فولكەی مەرشۆ، لە ناوەڕاستی شاری حەسەکە، پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، رێگری لێکراوەو لە گەڕەکی غوەیران کەوتووەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی فەرمی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختیكردوە لەوەی:  ئەو بنکانە پێش ئەوەی روبەڕوی موشەکی ئێران ببنەوە، فەرمانیان داوە بە چالاککردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سیستەمی رادار، وەك ئامادەكارییەك بۆ هێرشی موشەکیی.