ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە لەبارەی هێرش وپەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و هەروەها ڕۆڵ و هەڵوێستی جیهانی ئیسلامی بەرامبەر ئەو هێرشانە و مەترسییەکانی درێژەکێشانی ئەم جەنگە لەسەر وڵاتانی مسوڵمان،

دکتۆر عەبدوڵا کەلاری، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئاشتی لەکەلار  ڕایگەیاند:" ئێمە وەکو مامۆستایانی ئاینی و وەکو مسوڵمانێک لە هەرکوێی ئەم جیهانە خوێنڕشتن و شەڕ هەبێت ئیدانەی دەکەین و پێمان ناخۆشە، بەڕاستی ئەوە جەنگەشی کە ئیسرائیل دەیکات لە حەفتا ساڵی ڕابردودا هەرئەو وەسفەی قورئانە کە خودا دەفەرموێت، "یەهود هەمیشە ئاگری شەڕیان هەڵگیرساندووە و خۆم کوژاندومەتەوە" بۆیە چ پەلاماردانی بۆ غەززە، سوریا ، عێراق ، یەمەن، یاخود بۆ هەروڵاتێکی مسوڵمان هەر لە چوەرچێوەی ئەو ئاژاوەگێڕیەدایە.

وتیشی:" بەبڕوای من ئەم شەڕە تەنها بە پەلاماردانی ئێران و یەمەن و سوریا و غەززە و عێراق، کۆتایی پێنایەت، بەڵکو ئەم جەنگە زۆر زۆر درێژخایەنە و ئیسرائیل تەماحی زیاتری هەیە".

دکتۆر عەبدوڵا کەلاری، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئاشتی لەکەلار ڕونیشیکردەوە:" لەوڕۆژەوەی شەڕی دەستپێکردووە لەگەڵ ئێراندا، چەندجارێک ڕایگەیاندووە ئەمە شەڕی وجودە، بۆیە وڵاتانی ئیسلامیش یەکگرتوونین و هێزێکی یەکگرتویان نییە، وە دراوێکی یەکگرتوو هەروەها بازاڕێکی یەکگرتویان نییە، وە کێشە و دژایەتی قوڵیش لەنێوانیاندایە، بۆیە جیهانی ئیسلامی جیهانێکی پەرتەوازەی بێ سەرپەرشتی بێ نازی بێ حاڵە،

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەئایە هیچ هیوایەک هەیە بۆئەوەی هێزێکی ئیسلامی یەکگرتوو دروستت ببێت بۆئەوەی  بتوانێت دژی ئەو پیلانانەی ئیسرائیل بووەستێتەوە؟

دکتۆر عەبدوڵا کەلاری، ئاشکرایکرد:"بەداخەوە ئێستا لە هیچ کوێی سەرئەم زەمینەدا حکومێکی ئیسلامی یەکگرتونییە و لەکاتێکدا دوو ملیار مسوڵمانمان هەیە، بەڵام مسوڵمانێکی پەرتەوازەیە، مەگەر لە داهاتوودا خودا خۆی ئەوە هەڵبژێرێت، بەڵام لەئێستادا هیچ گروپ و دەسەڵاتێکی  ئیسلامی ڕاستی نییە حکوم بکات، هەرچەندە زۆربەی ناوەکان ناوی ئیسلامە،

دکتۆر عەبدوڵا کەلاری، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئاشتی لەکەلار ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جەنگە ئەگەر درێژە بکێشێت و ئاگربەست نەبێت ئەوا دوای ئێران لەوانەیە پاکستان و وڵاتانی زلهێزی دیکە بێتە ناو بابەتەکەوە و وەهای لێدێت ئەم جەنگە لەدەست دەربچێت.