ڕوانگە - باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، چاوەڕێ دەکرێت ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ هاوکاری ئیسرائیل بکات، هەروەها ئاماژەش بەوە دەکات، کە لە چەندڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەک ڕوداوی گەورە و گرنگ ڕودەدات.
دوێنێ دووشەممە ١٦ی حوزیرانی ٢٠٢٥ یەحیەئیل لیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا لە وتوێژی لەگەڵ کەناڵی مێریتی ئیسرائیلی، ڕونیکردەوە، "شەوی پێنجشەممە و هەینی، شتی حەپەسێنەر دەبینن."
وتیشی، "سوپرایزەکە بە جۆرێک گەورە دەبێت، کە ئۆپەراسیۆنی [تەقاندنەوەی] پەیجەر و بێتەلەکان لەچاویدا هیچ نابێت،" کە مەبەست لێی ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیی حیزبوڵڵای لوبنانییە لە ئەیلوولی پار، کە بووە هۆی کوژرانی ٢٧ کەس و برینداربوونی نزیکەی ٣٠٠٠ی دیکە.
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ئاشکرایکرد:"تاکە وڵات کە بۆمبی حەشارشکێنی هەبێت بۆئەوەی بتوانرێت بنکەی ئەتۆمیی فوردۆ لەژێر زەویدا لەنێوببات، ئەمریکایە.