ڕوانگە - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ئێمە بەهیچ شێوەیەک واز لە مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان ناهێنین، وە بەهەموشێوەیەکیش هەوڵدەدەین کە ئەم مافە لە بەغداوە دەستەبەر بکرێت.
وتیشی:" بەغدا موڵکی تاکە لایەنێک نییە، کە ئێمە بچین سواڵی لێ بکەین و ئەوانیش خاوەن ماڵبن، بەڵکو ئێمە هەمومان لەم وڵاتەدا دەبێت یەکسان بین و وە خۆیشمان بەخاوەنی دەسەڵات دەزانین."
سەرۆکی حکومەت ڕونیشیکردوە:"دەبێت هەمو هەوڵێک بدەین بگەین بە ڕێککەوتنێک کە ئێمە لێرەدا هاوڵاتی یەکسانبین و مافەکانیشمان بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە دەبێت دەستەبەر بکرێت، ئەگەر ئەوە نەکرێت کەواتە کێشەیەکی جدی لە جێبەجێ کردنی دەستور لە عێراقدا هەیە.
مەسرور بارزانی ئاشکرایشیکرد:" دەبێت هاوڵاتیان دڵنیابکەمەوە کە لەسەر دەسەبەرکردنی مافە دەستوریەکان لە حکومەتی فیدراڵی بەردەوام دەبین، بەڵام ئەگەر نەگەیشتینە ئەنجامیش چیمان پێدەکرێت لە هەرێمی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ و بە کەمکردنی خەرجییەکان بە هەرجۆرێک بێت ناهێڵین خەڵک پەکی بکەوێت ئەگەر نەشتوانین لەکاتی خۆی یان وەکو پێویست لەم سەردەمەدا هەمو مافەکانیان دەستەبەربکەین ئەوا بەپێی توانا هاوکارییان دەکەین.