ڕوانگە - محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:"داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم چیتر چاوەڕێی بەغدانەبن، بین هەرچی داهاتی نەوتی و نانەوتییە هەرێمی کوردستان هەیە کۆی بکەنەوە و بەوە مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دابین بکەن."

وتیشی:"خەڵکی کوردستان بەو هەنگاوەی حکومەت ڕازی دەبێت و دەبێت چارەسەر گیروگرفتی میللەتەکەی خۆمان دەبێت هەرخۆمان بیکەین و نابێت چاوەڕێی کەسی دیکەبین".

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
باسی لەوەشکرد:"ئێمه پێویستمان بەوەیە خۆمان چارەسەری ئێش و ئازاری کێشەو گرفتەکانی خەڵکی خۆمان بکەین، بۆیە هیوادارین چیدیکە چاوەڕێی دەستی بەغدانەکرێت.

محەمەدی حاجی مەحمودسەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو:" بارودۆخی خەڵک بەجۆرێکە تەنانەت لە ساتەوەختی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل یشدا خەڵک هەربیری لای مووچەبوو، بۆیە دەبێت خەمێک لە میللەتی خۆمان بخۆین."