ڕوانگە - دەزگا میدیایەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردۆتەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئیسرائیل هاوکارییەکانی بۆ کەرتی غەززە ڕاگرتووە.
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە کەناڵی 12ـی ئیسرائیل، ڕاگەیاندووە:" تاوەکو ئەوکاتەی سوپا پلانێک بۆ ڕێگریی لە دەست بەسەرداگرتنی هاوکارییەکان لەلایەن حەماسەوە دادەڕێژێت، هاوکاریەکانیان ڕاگرتووە،
لە بەیانننامەیەکی هاوبەشدا نەتانیاهۆ و کاتز، بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەوەیان خستۆتەڕوو، حەماس دەستی گرتووە بەسەر ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە دەگەیەنرێنە باکووری کەرتی غەززە.
باسیان لەوەشکردووە"سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی، سوپای ئیسرائیلیان ڕاسپاردووە لە ماوەی 48 کاتژمێردا پلانێک بخاتەڕوو بۆ ڕێگریی لەوەی بزووتنەوەی حەماس دەست بەسەر ئەو هاوکارییانەدا بگرێت."
پێش لێدوانەکەی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی، بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ڕاستڕەوی توندڕەو هۆشدارییەکی توندی دا بە ناتانیاهۆ و وتی: "دەستبەجێ هاوکارییەکان بۆ حەماس ڕابگرن، ئەگەرنا چیتر بەشداریی حکوومەت ناکەم."