ڕوانگە - عێراق ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەرەوپێشچونێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە لە بەرهەم هێنانی بەنزین و وەزیری نەوتی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت :"وەزارەتەکەیان کار بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆ دەكات لە بەرهەمهێنانی بەنزین لەمساڵدا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، لەمیانی سەرۆکایەتیکردنی کۆبونەوەکانی دەستەی شەفافیەت لە بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکاندا، تیشکی خستووەتە سەر دەستکەوتەکانی وەزارەت لە کەرتی غاز و پاڵاوتنداو، رایگەیاندووە: رێژەی وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ گەیشتووەتە زیاتر لە (70%)، لەکاتێکدا کە حکومەت ئەرکەکانی گرتە دەست (53%) تێنەپەڕاندووە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" وەزارەتەكەیان توانیویەتی زیاتر لە (380)هەزار بەرمیل بۆ بەرهەمی نیشتمانی لە پێكهاتە نەوتییەکان زیادبکات، كە ئەوەش بووەتە هۆی گەشەپێدانی پیشەسازی و پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ لە بەشێک لە پێكهاتە نەوتییەکان، وەک نەوتی سپی و زەیتی غاز.