ڕوانگە - دوێنێ چوارشەممە لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە خۆپیشاندان لەم کاتەدا گونجاونییەو ڕێگە بە خۆپیشاندان نادەن، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سلێمانی هێزەئەمنییەکان ڕێگرییان لە خۆپیشاندان کرد و ژمارەیەک خۆپیشاندەر و کەسایەتی دیاری‌یان دەستگیرکرد.
چەند ڕۆژێکە مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى ئەوەیان ئاشکراکرد کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونى موچه، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێ کرا و بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەکە لە عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتەکە و غالب محەمەد و ڕێبوار کەریم له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون
عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخاق وته‌بێژى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "11 چالاكوان‌و مامۆستایان ده‌ستگیركردوه‌و تائێستاش ئازاد نه‌كراون".
بەگوێرەی زانیاریەکان لەئێستادا هێزێكى زۆرى ئه‌منی لە سلێمانیدا بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگە نادەن هیچ ناڕه‌زایى‌و گردبونه‌وه‌یه‌ك ئەنجام بدرێت.
میدیاى یه‌كێتیش له‌زارى سەرچاوەیەكی باڵاى هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، بۆیه ڕێگرییان له‌خۆپیشاندان كردوه، چونكه هه‌وڵێكى تێكده‌رانه له‌ئارادابوه له‌سلێمانى.