ڕوانگە - سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار  بڵاویکردەوە پرۆژەی دروستکردنی شەقامیک لە گەرەکی فەرمانبەران کارکردن  تێیدا گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ئەوەشیخستۆتەڕوو:" راستەشەقامەکە لەگەرەکی فەرمانبەران بە (بی ئارتۆن ) نەخشێنراوە و بریارە لە رۆژانی ئایندە شەقامەکە بخرێتە خزمەتی هاولاتیانەوە

بەردەوامی پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لەکەلار وایکردووە  سیمایەکی تایبەتی بەوشارە بەخشیوە و ڕۆژلەدوای ڕۆژ شارەکە لە گەشەکردنی بەردەوامدایە.