ڕوانگە - سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە پرۆژەی دروستکردنی شەقامیک لە گەرەکی فەرمانبەران کارکردن تێیدا گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ئەوەشیخستۆتەڕوو:" راستەشەقامەکە لەگەرەکی فەرمانبەران بە (بی ئارتۆن ) نەخشێنراوە و بریارە لە رۆژانی ئایندە شەقامەکە بخرێتە خزمەتی هاولاتیانەوە
بەردەوامی پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لەکەلار وایکردووە سیمایەکی تایبەتی بەوشارە بەخشیوە و ڕۆژلەدوای ڕۆژ شارەکە لە گەشەکردنی بەردەوامدایە.