ڕوانگە- بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە گوندێکی سنوری پارێزگایی هەڵەبجە لەکاتی ڕاوەماسیدا بەهۆی تەقینەوەوە ژمارەیەک ڕاوچی بوونە قوربانی و وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە:" ڕوداوەکە بەهۆی تەقینەوەی (TNT)وە بووە.
ئاکام محەممەد، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ڕایگەیاندووە: "
رووداوەکە لە گوندی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە روویداوە و بەوهۆیەوە سێ ڕاوچی گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەشیان برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیس ڕونیشیکردۆتەوە: "ئەوەی تەقیوەتەوە تی ئێن تی بووە، کە بۆ راوە ماسی بەکاریانهێناوە".
بەگوێرەی زانیاریەکان سەرجەم قوربانییەکان خەڵکی سنوری پارێزگای هەڵەبجەن.