ڕوانگە - لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بڵاویکردەوە؛" ناکرێت درێژە بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بدەین، کە بە ئامادەکردنی زەمینە بۆ شەڕ و دەستدرێژی، وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکان و خزمەتکاری ڕژێمی ناشەرعی ئیسرائیل مامەڵە دەکات.
پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیران-ی ٢٠٢٥ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دەقی یاساكەی پەرلەمانی بڵاو کردەوە كە بۆ مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئەو وڵاتەی ناردوە
قالیباف، ڕونیشیکردۆتەوە:" دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، یاسای ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیەندرا".
سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران باسی لەوەشکرد:" ،ناکرێت درێژە بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بدەین، کە بە ئامادەکردنی زەمینە بۆ شەڕ و دەستدرێژی، وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکان و خزمەتکاری ڕژێمی ناشەرعی ئیسرائیل مامەڵە دەکات، تا ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان دەستەبەر بکەین".