ڕوانگە -  سەرۆکی ئەریکا ئامادەیە هاوکاری ئێران بکات بەمەرجێک ئەو وڵاتە دەستبەرداری پرسی پیتاندنی یرانیۆم ببێت.

کەناڵی CNNـی ئەمریکی لەزاری دوو بەرپرسی کابینەکە ترەمپەوە بڵاویکردۆتەوە،  ترەمپ ئامادەیە  بڕی 30 ملیار دۆلاری وەك هاوكاری بۆ بنیاتنانی بەرنامەیەكی ئەتۆمی بداتە ئێران و هەروەها لە پارە سڕکراوەکانیشیان خۆش بێت بەومەرجەی ئێران واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم و دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بهێنێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو یارمەتیانەی ترەمپ بەشێکە لە هەوڵێکی چڕ بۆ گەڕاندنەوەی تاران بۆ سەر مێزی دانوستان، ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بەم بابەتە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پشت پەردەوە لەگەڵ ئێرانییەکان قسەیان کردووە.

ئەو دووبەرپرسە ئاشکرایشیانکردووە:" ئەم بڕە پارەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمریکاوە دابین ناکرێت بەڵکو لە ڕێگەی وڵاتانی کەنداوەوە دەدرێت بە ئێران."

ئەم هەوڵانەی ترەمپ لەکاتێکدایە هەوڵەکان بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن، ئەمریکا دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئێران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ. ئێرانیش تا ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر دانوستانەکانی داهاتوو نییە.