ڕوانگە - سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ لەکاتی هەڵگیرساندنی جەنگ و بەتایبەت ڕێگریی لەهێرشی دوبارە بۆسەر ئێران، لەڕێگەی پرۆژە یاسایەکەوە کە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران پێشنیازیانکردبوو بە ٥٣ دەنگی نەخێر پرۆژەیاسایەکە شکستی هێنا
تیم کین، سیناتۆری دیموکراتەکان ئامادەکاری پرژەیاسایەکە بوو، ئەویش بە بەپشتبەستن بە"یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ"، پەسندکراوی ساڵی ١٩٧٣، کۆشکی سپیی ناچاردەکرد پێش هەر کردەوەیەکی سەربازیی دیکە لەدژی ئێران، ڕەزامەندیی ئەنجومەنی پیرانو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وەربگرێت.
٥٣ کەسی سەربە کۆماریەکان کە زۆرینەی ئەنجومەنەکە پێکدێنن بەدەنگی نەخێر پرۆژەیاسایەکان ڕەتکردەوە، هەروەها لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش، دوو پڕۆژەیاسای جیاواز بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترهمپ سەبارەت بەهێرشی دوبارە بۆسەر ئێران ئامادەکراون کە هەردوکیان لانیکەم لەپاش دوو هەفتەی دیکە لەو ئەنجومەنە تاووتوێدەکرێن.