ڕوانگە - ئەمڕۆ ٢ی موحەڕەم، بەبۆنەی شەهیدبوونی زیاتر ٦٠ شەهیدی سەربەرز لە ژن و منداڵی بێتاوان و سەرکردە و سەرباز و زانای بەناوبانگ، مەراسیمێکی گەورە لە تارانی پایەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەکە لە گۆڕەپانی شۆڕشەوە تا گۆڕەپانی ئازادی، بەڕێوەدەچێت و ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ یەکگرتوی گەلی ئێران دژی داگیرکەران و خۆبەگەورەزانانی ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی ڕوانگە:" لەبەیانییەکی زووەوە مەراسیمەکە دەستیپێکردووە و بەشداری زۆری خەڵک و خەمخۆرانی وڵات شکۆیەکی گەورەی بە مەراسیمەکە بەخشیوە و جیهان سەرسامی ئەو کۆبونەوە فراوانەی خەڵکی ئێرانە.
هەر لەو مەراسیمەدا خەڵکی ئێران بە گەورە و بچوکیانەوە بەشدارییان کردووە لە هەڵگرتنی جەستەی پاکی شەهیدان بۆ گۆڕەپانی ئازادی.