ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم نوسراوێک ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دەکات و تیایدا ئەوە دەخاتەڕوو کە بڕیارەفه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی خانه‌نشین بكرێن.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لەچوارچێوەی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2025، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی خانه‌نشین ده‌كرێن، بۆیه وه‌زاره‌تی دارایی داوای دۆسییه‌ی له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كردووه، بۆ پرسی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌پێش ساڵی 2024 و 2025 بوونه‌ته گرێبه‌ست، بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بەمنزیکانە ورده‌كاریی خانه‌نشین بوونی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بڵاوبکرێتەوە.