ڕوانگە -  عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دا بڵاویکردۆتەوە: " ترامپ ئەگەر بەڕاستی بڕوای وایە و دەیەوێت لەگەڵ ئێراندا ڕێککەوتنێکی ناوەکی ئەنجامبدات پێکەوە گفتوگۆی جدی بکەن ئەوا پێویستە کۆتایی بەو شێوازە قسە لەبارەی عەلی خامنەئی سەرۆکی ئێرانەوە نەکات." 

عیراقچی نوسیویشیەتی: " ئێمە وەک گەلێک، بنەمایەکی سادەمان هەیە، هەروەها ئێمە نرخ و بەهای خۆمان دەزانین، سەربەخۆرییەکمان گرنگە، و هەرگیز ناهێڵین کەس بڕیار لەبارەی نیشتیمانەکەمانەوە بدات." 
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد: " گەلی بەهێز و مەزنی ئێران، کە نیشانی جیهانی دا کە ڕژیمی ئیسرائیل چارەی نەبوو جگە لە پەنابردن بە (دای-ئەمریکا) بۆ ڕزگاربوون لە بۆمبارانی مووشەکیی ئێران، هەرگیز هەڕەشە و ڕیسوایی قبوڵ ناکات. ئەگەر خەیاڵ و وەهمەکان ببنە هۆی هەڵەکانێکی گەورەتر، ئێران بێ گومان توانای ڕاستەقینەی خۆی پیشان دەدات، کە هەموو خەیاڵێک لەسەر هێزی ئێران دەشکێنێت." 

عیراقچی ئەوەشی خستەڕوو: "ئارەزووی باش، ئارەزووی باش لێدەکەوێتەوە، و ڕێزگرتن ڕێزێکی تری لێدەکەوێتەوە."