ڕوانگە - وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند بە گوێرەی خەمڵاندنەکان قەبارەی زەرەروزیانەکانی ئەو ڕژێمە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران لە ماوەی ١٢ ڕۆژەی شەڕدا دوو هێندەی زیانەکانی ٢١ مانگ شەڕ لەگەڵ حەماس بووە.

هەر لەم بارەیەوە پێگەى بلومبێرگ بڵاویکردەوە، رێژەى زیانەکانى ئیسرائیل، کە لە شەڕى 12 رۆژە لەگەڵ ئێران لەلایەن وەزارەتی دارایی و دەسەڵاتی باجی ئیسرائیلەوە خەمڵێندراون سێ ملیار دۆلارە.

بلومبێرگ بڵاویشیکردەوە، کە ئەم ژمارانە تێچووی کڕینى چەک و سیستەمی بەرگری ناگرێتەوە، کە ئەمەش دەیسەلمێنێت، کۆی گشتی بۆ شەڕەکە زۆر زیاترە.