ڕوانگە - بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هێڵی ئاسمانیی تورکی (تورکیش ئیێرلاین) رۆژی دووشەممە گەشتەکانی نێوان تورکیا و ئێران دەستپێدەکەنەوە.

 بیلال ئەکشی، بەرێوەبەری گشتیی هیڵی ئاسمانی تورکی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "رۆژی دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025 گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ مەشهەدی ئێران دەستپێدەکەینەوە".

 ئەمە لەکاتێکدایە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە رۆژی 13ی حوزەیرانەوە کەمکرایەوە و دواتریش وەستێندرا.

 هیڵی ئاسمانیی تورکی بە هەمان شێوە گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش وەستاندبوو. 

 رۆژی 25ی حوزەیرانی 2025 گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هەولێر و بەغدا دەستیانپێکرایەوە.