ڕوانگە - چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان نێرەدەی تایبەتی کۆشکی سپی و بەرپرسانی ئێران لە چەندڕۆژی داهاتوودا دەستپێبکات، سەبارەت بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرامبەر بەسوككردنی سزاكان.

تۆڕى هه‌واڵى ئێن بی سی نیوز بڵاویکردۆتەوە:" لەچەند ڕۆژی داهاتودا ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی، سەبارەت بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرامبەر بەسوككردنی سزاكان گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەکات.

ئەم هەنگاوە نوێیە، لەچوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا دێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییە ئەتۆمییەکان‌و کردنەوەی کەناڵی ڕاستەوخۆی پەیوەندیی نێوان واشنتۆن‌و تاران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی، بەڵام  داوای لەدۆناڵد ترەمپ کرد، بێڕێزی بەرامبەر ڕابەری باڵای ئێران ڕابگرێت.