ڕوانگە - بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و تێکچونی بارودۆخی ناوچەکەوە، باڵوێزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا دەرگای بەڕوی کارمەندەکانیدا داخست، بەڵام لەئێستادا بەشێک لە کارمەندان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

ئاژانسی ‘ئەسۆشیەتد پرێس’ بڵاوی کردووەتەوە، دوای چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە، بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

گەڕانەوەی کارمەندانی باڵوێزخانەکە لەکاتێکدایە، لەدوای 13ی ئەم مانگەوە، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی کەنداو بەهۆی مەترسیی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، کارمەندەکانیان گواستەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەشێکی کارمەندان گەڕاونەتە سەر کارەکانیان، لەناویشیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.