ڕوانگە - چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان بۆ مانگی چوار بکرێت و بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانیش ڕایگەیاندووە:" بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم بریکارەکانی خۆراک ئاگادار کراونەتەوە.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئەوەی خستۆتەڕوو "دابەشکردنی زەیت دەستیپێکردووەتەوەو ئەو زەیتەی رۆژانە بە دەست بەڕێوەبەرێتییەکەیان دەگات رەوانەی بریکارەکانی دەرەوەی شار دەکرێت کە تاوەکو ئێستا زەیتی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە".
کامەران فەتاح ڕونیشیکردەوە: "لەئێستادا پارە لە بریکارەکانی خۆراک وەردەگرن و هەفتەی داهاتووش بەشەخۆراکی مانگی چواریان پێدەدرێت تاوەکو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکەن".