ڕوانگە - وەک نیازپاکییەک بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ هەولێردا ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکات.

ناردنی مووچە لەکاتێکدایە کە تائێستا گفتوگۆكانی نێوان شاندەكانی هەرێم و عێراق لە هەولێر و بەغدا بەردەوامن.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاویكردۆتەوە، “حکومەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، تەنانەت پێش ئەوەی ڕێککەوتنی لەبارەی نەوتەوە یەکلایی ببێتەوە”.

لای خۆشیەوە ماڵپەڕی (بغداد الیوم) ئاشکرایکردووە:" شاندەکەی حکومەتی فیدڕاڵی بەڵێنیان داوە مانگانە مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرج بکرێت، بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ دوابخرێت.

ئەوەیش خستۆتەڕوو:" مەرجی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆی ئەوەیە، كە ڕێککەوتن لەسەر نەوت بکرێت، هەروەها 50%ی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکرێت و مووچەش بەبانکی “تەوتین” بکرێت.