ڕوانگە -  گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بەردەوامییان هەیە و ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق لەسەر پرسی پارتی ڕایگەیاندووە:" هەولێر و بەغدا زۆر نزیکن لە ڕێکەوتن.

سەباح سوبحی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق لەڕێگەی میدیاکانی پارتییەوە ئاشکرای کردووە،" شاندی هەولێر و بەغدا بەوردی لەبارەی پرسەکانی نێوانیانەوە گفتوگۆیانکردووه و بەردەوامیشن لە گفتوگۆکان و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەنێوان هەردولادا ئەنجام بدرێت."

ئەو پەڕلەمانتارە وتیشی:" گفتوگۆکان لەسەر بابەتی نەوت و موچەکانی هەموو ساڵەکە دەبێت و  هەموو هەوڵەکانیش بەرەو چارەسەری کۆتای دەچن ".

سەباح سوبحی باسی لەوەشکرد:"لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  بە فەرمی چارەسەری بنەڕەتی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕابگەینن. "