ڕوانگە - سەرچاوەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە:" كه ره‌شنووسی رێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ئاماده‌كراوه و بڕیاره سبەینێ سێشه‌ممه ببرێته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ ئەوەی لەوێ پەسەند بکرێت."
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە "به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته رۆژانه 280 بۆ ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێی بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، جگه له نه‌وتی كه‌ركوك کە حکومەتی عێراقی خۆی سەرپەرشتی دەکات".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هه‌رێم ده‌بێت به‌پێی یاسا سه‌دا 50ی داهاتی ناوخۆ راده‌ستی به‌غدا بكات، نەک وەکو پێشتر تەنها داهاتی فیدرالی دەدایە بەغدا".