ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەڕووبەڕووبوونەوەیەکدا توانیان ئامر قاطعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوبەرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای کۆکرنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری رۆژی ٢٠٢٥/٦/٢٩ بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشان کردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵکانە و تاوێرکەوە ئەنجامداو لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخە، توانرا ئامر قاطعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت بەناوەکانی.

تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو(ئادەم) ئامر قاطعى سلێمان بەگ و تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو(ابو عەزرا) کە چەکداری گرووپەکە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو(ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە.

لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپوور کرد.