ڕوانگە - وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرد، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی 47 ساڵە؛ ناوبراو قەسابە و مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵی کردووە.

وەزارەتی تەندروستی ڕونیشیکردۆتەوە:" نەخۆشەکە لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستیی جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە:" تاکوو ئێستا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، تەنیا حەوت حاڵەتی تای خوێنبەربوون دەستنیشان کراون کە بەداخەوە نەخۆشێکیان لەبەر قورسیی باری تەندروستیی، گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپاراستن جێبەجێ بکەن، هەروەها لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشیی ئاژەڵانیش، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە.