ڕوانگە - سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت:" پێش ئەوەی بەتەواوی حەماس لەناوببەن هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان."

بنیامین ناتانیاهۆ ڕونیکردەوە، " پێویستە کۆتای بە غەززە بهێنین و لەگەڵ ئەوەشدا کۆتایی بە بزوتنەوەی حەماس بهێنین و بارمتەکانیش ڕزگاربکەین کە ئەوە ئامانجی لەپێشینەی ئێمەیە."
 
لەبەرامبەریشدا کۆمەڵەی خێزانی بارمتەکان پێشوازییان لە "گۆڕان"ی هەڵوێستی نەتەنیاهوو کرد، ستایشی بڕیارەکەیان کرد بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان وەک کاری لەپێشینەی حکومەت.