ڕوانگە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە:" هاوڵاتییەك كەڕەگەزی نێرە، لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوەو چەند ڕۆژێكە تەرمەكەی لەپەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانییە، ناوی سیانی نەزانراوە، هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەكی پێ نیە، تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵیدایە، . ژمارەیەك (تاتۆ) بەجەستەوەیەتی كەلێی نوسراوە (دیلان).
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردۆتەوە:" داوا لەكاسوكاری یان هەرهاوڵاتییەك دەكەین كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە .