ڕوانگە - بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا دوو ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی ٥ ی تەمموز دەبێت بە پشووی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی عاشوراوە، بەڵام بەر ڕۆژی شەممە دەکەوێت، کە ئەو ڕۆژە هەر خۆی پشووە.

هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، ڕۆژی ١٤ی تەمموز، كە دەكاتە ڕۆژی دوو شەممە، بەبۆنەی یادی شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ەوە دەبێت بە پشووی فەرمی.

لە ڕۆژی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ کۆتایی بە حوکمی پاشایەتی لە عیراقدا هێنرا.