ڕوانگە - هەنگاوەکانی تاوانکاری ئیسرائیل بەرامبەر بە غەززە بەرە و کۆتایی دەچێت و وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە:" شەڕی ئێستای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە نزیكە لە كۆتایی، ئازادكردنی سەرجەم دەستگیركراوەكان كۆتایی بەشەڕەكە دەهێنێت.
ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە:"دوای هەفتەیەك لە كۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل دژی ئێران، لە ئێستادا هەنگاوەکانی کۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە دەستیان پێکردووە".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕونیشیکردەوە :" ئامانجەكانی ئیسرائیل لەو ململانێیەدا ئازادكردنی سەرجەم دەستگیركراوەكانە.