ڕوانگە - دوای ١٢ ڕۆژ لە جەنگ و ململانێی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار ڕایدەگەیەنێت:" لەدوای جەنگ دەست بە ئاوەدانکردنەوەی وڵات دەکەین و پێویستە بۆ جیهان بیسەلمێنین کە ئێمە چەندە توانای ئاوەدانکردنەوەمان هەیە.
محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار،
لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای وەبەرهێنانی گروپی گەشەپێدانی نیشتمانی، ڕایگەیاند:"لەدوای کۆتایهاتنی جەنگ ئاوەدانکردنەوەی وڵات گرنگترین ئەولەوێتی نیشتیمانییە."
وتیشی:" هەوڵەکانی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا بەرز دەنرخێنین".
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار ڕونیشیکردەوە:" لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە بەسەر وڵاتدا سەپێندرا، بە باشی کەڵکمان لە ئەزموونەکانی ڕابردوو و بەتایبەت هەشت ساڵەی بەرگریی پیرۆز وەرگرت و بارودۆخی دەوری دەستبەکاربوونی حکومەت نیشانی دا کە دەبێ ئێمە بتوانین دەستبەکاربین". هەمیشە لە هەموو بەرەکاندا بە تەواوی ئامادەبن”.
محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، ئاشکرایشیکرد:" بەشانازییەوە ئێمە لە جەنگی ١٢ ڕۆژەی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستیدا سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە و لێرەدا پێویست دەکات زانایانی ئێمە لە هەموو بوارەکاندا بەدواداچوون بکەن بۆ ئەوەی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا چی ڕوویدا کاتێک دوژمن هەوڵی ئیستغلالکردنی بەرەی گەلی ئێرانی دا، بەڵام ئەم بەرەیە دژی ئەوان ڕوویدا."