ڕوانگە - لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەركوک ئاشكرایكرد:" ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی چەند موشەکێکەوە کە سەرچاوەکەیان نادیارە، کارمەندێکیان برینداره.
لای خۆشیەوە، ئەفەرێکی پۆلیسی کەرکوک ڕونیکردۆتەوە:" دوای بەدواداچونی ورد بەو دەرئەنجامە گەیشتوین کە ئەو موشەکانەی شەوی ڕابردوو ئاراستەی فڕۆکەخانەی کەرکوک کراون لە دەرەوەی کەرکوکەوە هەڵدراون و هەمو ئەگەرەکانیش بۆ ئەوەیە کە داعش ئەو کارەی کردبێت."
شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەو سێ موشەک لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوکو موشەکێکیش لەناوچەی عروبەی شارەکە کەوتنە خوارەوە.
ئەفسەرێکی باڵا لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاندوه، "هەموو موشەکەکان لەجۆری کاتیۆشا بون و تائێستا نەزانراوە کە موشەکەکان بەدیاریکراوی لە چ ناوچەیەکەوە ئاراستەکراونو سەکۆی هەڵدانیان نەدۆزراوەتەوە".
وتیشی، "هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان تائێستاش بەردەوامنو بەفەرمی هیچ ڕانەگەیەنراوە، بەڵام گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی، هەموو موشەکەکان لەدەرەوەی کەرکوکەوە هەڵدراونو گوماندەکەین لەناوچەی ڕەشادەوە ئاراستە کرابن".
بهوتهى ژمارەیەک ئەفسەرو بەرپرسی ئەمنیی کەرکوک، پێیان وایە ئەوە کاری داعش بێت، چونکە هەفتەی ڕابردوو سێ سەرکردەیان لەسنوری پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرابونو دەکرێت هێرشە موشەکییەکانیش، دەرئەنجامی کاردانەوەی دەستگیرکردنی سەرکردەکانیان بێت".