ڕوانگە - وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بەگرنگییەوەباس لە پرۆژەیڕۆناکی دەکات و ڕایدەگەیەنێت:" لەمانگی پێنجیئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی پرۆژەکە لەبەرامبەر بەکاربردنی کارەبادا نرخێکی ئێجگار کەم پارەیان بۆ هاتۆتەوە.
وەزارەتی کارە ڕونیشیکردۆتەوە:" 50%ـی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 20,000 دیناریان بۆ هاتەوە لەسەر پسوولەی مانگی پێنج.
پرۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پرۆژەکانی ئەم کابینەیەی ئێستا کە مەسرور بارزانی سەرپەرشتی دەکات و تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی سودمەندبووە لەو پرۆژەیە.