ڕوانگە - سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەێت:" مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو مانگە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵەوە، مووچەیان وەرنەگرتووە، هەروەها بەهۆی جێبەجێ نەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە لەلایەن هەردوو حکومەتەکەوە.

وتیشی:" کاتی خۆی لەسەر پرسی مووچە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی بەغدا لە دادگایی فیدراڵی داوایەکمان تۆمارکرد، کە دواتر دادگا بڕیارێکی دەرکرد و ئەو بڕیارە بو بە بناغەیەک، وە ئێستا هەمو کارەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بناغەی ئەو بڕیارە بەڕێوەدەچێت".

مستەفا عەبدوڵا ڕونیشیکردەوە:" دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵی ببێت بە بناغەیەک بۆئەوەی هەمو ڕێککەوتن و گفتوگۆکان دەستوری بێت و بەپێی بڕیارەکانی دادگا بەڕێوەبچێت و کاروبارەکان کاتی نەبێت.

مستەفا عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاشکرایشیکرد:" ئەگەر کارەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستور و یاسا بەڕێوەبچێت ئەوا نە حکومەتی هەرێم و نەحکومەتی بەغدا ناتوانن پابەندنەبن  بە بڕیار و یاساکانەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم لەبەردەم دوو بژاردەدایە، ئەویش ئەوەیە، یان دەبێت خۆی مووچەبدات، یاخود دەبێت لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوێت، کە ئێمە ئومێد دەکەین ئەو؟پرسە بچێتە پێشەوە بۆئەوەی چیدیکه فەرمانبەران نەبنە قوربانی.