ڕوانگە - لەناو شاری کفری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە 

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئەمشەو (دوو شەمە ) لە قەزای کفری و لە گەڕەکی هەواری نوێ ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئیم جی) و پاسکیل سوارێکدا ڕویدا، لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا پاسکیل سوارەکە کە پیاوێکی تەمەن ٦١ساڵە گیانی لە دەستدا. "

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە."