ڕوانگە - لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لە لایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران. 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی دزی لێکراوەو پارەی لێ براوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردوو دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن کە بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری عیراقی و ٢٢ هەزارو ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوەو لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچەو دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا. "

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:"تۆمەتباران (ش، س، ع - ر، م، أ - م، ج، ن ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە."