ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە لەبارەی بەڕێوەچونی مەراسیمی ڕۆژانی عاشورا لە قەزای خانەقین جەواد فەیزوڵا قایمقامی قەزایی خانەقین ڕایگەیاند:" لای خۆمانەوە هەمو ئامادەکارییەکی تەواومان کردووە بۆ دە ڕۆژی مانگی موحەڕەم کە تیایدا مەراسیمی عاشورا بەڕێوەدەچێت. "

وتیشی:" لە قەزایی خانەقین 31 مەوکوبە بونیان هەیە و  ئێمە بەهاوکاری هەمو دەزگائەمنییەکانی قەزاکە بەرنامەیەکی تەواومان داناوە بۆ پارێزگاریکردن لێیان، بەتایبەت لە شەواندا. 

قایمقامی قەزای خانەقین ڕونیشیکردەوە:" سبەی پێنج شەممە دیسانەوە کۆبونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدەین و بەرنامەیەکی تۆکمەتر بۆ ڕۆژی عاشورا دادەنێین و هەمو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕونەدات ."

لەبارەی ئامادەکاریی و بەرنامەکانیان بۆ چۆنیەتی پێشوازیکردن لەو هاوڵاتیانەی کە لەوڵاتی ئێرانەوە ڕوو لەناوچەکە دەکەن. 

جەواد فەیزوڵا قایمقامی قەزای خانەقین ئاشکرایکرد:" ئێمە لە سنوری قەزای خانەقین لەڕێگەی خاڵی سنوری مونزیەوە هاوسنورین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەردولا  بۆ ئەومەبەستە هەمو ئامادەکارییەکی تەواومانکردوە و بۆئەوەی بەباشترین شێوە پێشوازی لە زیارەتکاران بکەین."