‏‎ڕوانگە - ‏‎مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دزی لە (ماركێتێك) كردبوو.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕاگەیاند: "‏‎دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات سكاڵای  تۆماركرد كە لەماركێتەكەی پارەی لێ دزراوە، بڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام و دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو ‎لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیربكرێت".

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:" تۆمەتبار (م، ع، ن) لەدایكبووی  ١٩٦٩ کە پێشینەی تاوانی هەیەو بەڕەگەزنامە ئێرانییە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەندو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەدۆسییەکە بەردەوامە".